دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی ئەوروپی و ئۆكرانی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كە گفتوگۆكان باش بوون و هەموان مەبەستیانە ئاشتی سەركەوێ‌ و روسیاش دەیەوێت ململانێكان كۆتایی بێت.

دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، گفتوگۆیه‌كی دورودرێژ و زۆر باشم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ناتۆ، فینلاند، فڕه‌نسا و بریتانیا، هه‌روه‌ها نه‌رویج، دانیمارك و هۆڵندا كرد، كه‌ به‌شدارن له‌ دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئۆكرانیا، كۆبونه‌وه‌كانی شانده‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وروپی و ئۆكرانیا له‌ به‌رلین زۆر باش بون.

وتیشی، "ئه‌مریكا ئێستا له‌ كۆتاییهێنان به‌ ململانێكانی ئۆكرانیا نزیكتر بوه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا له‌ كاتی دانوستانه‌كاندا هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌گۆڕن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوسیا ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ ململانێكانی ئۆكرانیا بهێنێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتن گفتوگۆی زۆرم كردوه‌ و ڕوسیاش ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ ململانێكانی ئۆكرانیا بهێنێت.

پێشتریش ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا، پێشكه‌وتنی به‌رچاوی تیمه‌كانی دانوستانكار له‌ به‌رلینی به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن له‌ ئۆكرانیا ڕاگه‌یاند.

ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا له‌ 2ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ، له‌ كرێملین پێشوازی له‌ ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و جارێد كوشنه‌ر زاوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌فینیتی پارتنه‌رز كرد.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا