
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ستراتیژی ئێستای وڵاتەکەی بەرامبەر بە عێراق تەواو لە قۆناغەکانی پێشوو جیاوازە، جەختیشی لە سەر گرنگی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە نەوتییەکان کردەوە.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵی (MSNBC)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا و ئاراستەی ئێستا، لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ سامانەکاندا هەیە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئیدارەکانی پێشوو نەوتەکەیان لای خۆیان نەهێشتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە بەتەمای ئەنجامدانیین هەر ئەوەیە."
وتیشی: "ئەم ئاراستەیە نوێ نییە، بەڵکو تێڕوانینێکە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٦دا پێشنیار کرابوو سەبارەت بە پێویستی هێشتنەوەی نەوتی عێراق"، ئاماژەی بەوەش کرد کە جەختکردنەوەمان لە ڕابردوود لەم بارەیەوە تەنها قسەیەک نەبووە، بەڵکو بەشێکی سەرەکییە لە تێڕوانینی ئێستا بۆ دڵنیابوون لە دووبارە نەبوونەوەی ئەزموونەکانی ڕابردوو.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا دوپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی دامەزراوە نەوتییە وێرانبووەکانی ڤەنزوێلا بنیات دەنێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان نەوتی ڤەنزوێلا لای خۆی دەهێڵێتەوە. پێشی وابوو کە "جیاوازی نێوان ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامی دا و ئەوەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامی دەدات، ئەوەیە کە ئەمجارە وڵاتەکەی نەوتی ڤەنزوێلا دەپارێزێت و لای خۆی دەیهێڵێتەوە."