
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپی سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو.
ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوە دا کە بژاردەی سەربازی دژی ئێران لە ئارادا نییە و سەرۆک ترەمپ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی پێ باشترە، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی کوشنەر و ویتکۆف دەکەن.
سەبارەت بە دۆسیەی سوریا، ڕۆبیۆ کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دیمەشق و هەسەدە بە مێژوویی لێکدایەوەو ووتی، ناوەڕۆکی پلانە نوێیەکە بریتییە لە: راگرتنی شەڕ، یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا، هەروەها گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق.
ناوبراو جەختی لەسەر کردەوە کە دەبێت ڕێککەوتنەکان تەنها لەگەڵ حکومەت نەبێت، بەڵکو کورد، دروز، عەلەوی و بەدەوییەکانیش بگرێتەوە و ڕێککەوتنی دەسەڵات و کورد جێبەجێ بکرێت.