
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای دیپلۆماسی دەگاتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق. ئەم سەردانە فەرمییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، زانیارییەکانی سەردانەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە عێراقچی لەم گەشتەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە. بەقایی تیشکی خستە سەر تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان کە ئەمانەن:
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان: پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە بوارە جیاوازەکاندا.
ڕاوێژی سیاسی و ئەمنی: ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان.
هەڵوێستی بەغدا و ئامادەیی بۆ نێوەندگیری
ئەم پێشهاتە دیپلۆماسییە دوای لێدوانەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت، کە تێیدا چەند خاڵێکی گرنگی خستە ڕوو:
"عێراق پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و ئێراندا هەیە کە لەسەر بنەمای هاوسێیەتیی باش بنیات نراوە."
