
نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردودا بەرزبوەوە و بۆ هەر بەرمیلێک لە 72 دۆلار نزیکبوەوە.
بەرزبونەوەی نرخەکان بەهۆی کڕینی وەبەرهێنەرانەوە بوە، دوای ئەوەی پێشتر گرەویان لەسەر دابەزینی نرخەکان کردوە، وەبەرهێنەران نیگەران بون لە ئەگەری هەنگاوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کاتێکدا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ فشار دەخاتە سەر ئێران بۆ ڕاگرتنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
نرخی ئایندەی نەوتی خاوی برێنت 10 سەنت بە ڕێژەی 0.14% بەرزبوەوە و گەیشتە 71.76 دۆلار، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بە ڕێژەی چوار سەنت کە دەکاتە 0.06% دابەزی و گەیشتە 66.39 دۆلار.
هەردو جۆرهكهی نهوت هەفتانە زیاتر لە 5% بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لە "دەرئەنجامە جدییەکان" ئەگەر ئێران لەماوەی 10 بۆ 15 ڕۆژدا لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی نەگەنە ڕێککەوتن.