
ئەمڕۆ بە نێوەندگیری عومان، گەڕێکی دیکەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، لە سویسرا بەڕێوەبچێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، "بە ناڕاستەوخۆ لە دانوستانەكە بەشدار دەبم".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، وا بڕیارە دانوستانەکانی لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤی سویسرا بەڕێوەبچێت؛ شاندی ئەمریکی هەر لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، شاندی دانوستانکاری ئێرانیش لەلایەن عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەرۆکایەتی دەکرێت، بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دانوستان لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی، بە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەمریکا بەڕێوە دەچن.
هاوکات لە بارەی گەڕی نوێی دانوستانەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، چاودێری دانوستانەکانی ئەمرۆ دەکات و بە ناڕاستەوخۆ بەشدار دەبێت.
دەشڵێت، ئەگەر ئێرانییەکان دانوستانکاری باشبوونایە، بەر لەوە فڕۆکەی جەنگی بی دوو هێرشیان بکاتە سەر لەگەڵ ئەمریکا رێک دەکەوتن.