
سەرچاوەكانی هەواڵ پشتراستیان كردەوە كە ئەمەریكا خۆی بۆ جەنگێكی یەكلاكەرەوە لەگەڵ ئێران ئامادە دەكات و بەردەوامە لە كۆكردنەوەی هێز لەنزیك كەنداو.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە، مەترسییەکان هەڕەشە لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن.
بهگوێرهی وتهی ئهو بهرپرسانهی قسهیان كردووه، پلاندانانی ئەمجارە ئاڵۆزترە لە ئۆپەراسیۆنی بۆردومانکردنی شوێنە ئەتۆمییەکان.
ئاماژەیان بهوهشكردوه، سوپای ئەمریکا دەتوانێت لە هەڵمەتێکی بەردەوامدا هێرشبکاتە سەر حکومەت و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران نەک تەنها ژێرخانی ئەتۆمی.
شارەزایانی ئهمریكی دەڵێن، مەترسییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا زۆر زیاتر دەبن لە ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیەدا دژی ئێران کە خاوەنی جبەخانەی موشەکیی گەورەیە، هەروەها لێدانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران مەترسیی ململانێی ناوچەیی زیاد دەکات.
بهرپرسانی ئهمریكا هۆشداریان داوه لهوهی كه پێشبینی دهكرێت ئێران وهڵامی هێرشهكان بكاتهوه، ئهوهش دهبێتههۆی ئاڵوگۆڕی لێدان و تۆڵهسهندنهوه له ماوهیهكی كورتدا.
کۆشکی سپی و پنتاگۆن وەڵامی پرسیارەکانیان نەداوەتەوە سەبارەت بە مەترسییەکانی تۆڵەسەندنەوە یان ململانێی ناوچەیی.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ئەمریکا و ئێران ڕۆژی سێشەممەی ئهم ههفتهیه خولی دوەمی دانوستانەکان لە جنێڤ ئەنجام دەدەن، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕێگری لە شەڕ بکات، بەپێی بەرپرسێکی ئەمریکی و سێ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە کە قسەیان لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس کردوە.
ترامپ دوێنێ هەینی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەو وڵاتەدا لەخۆ بگرێت، بهڵام وتیشی، "سەرەڕای خواستی ئێرانییەکان بۆ دانوستان، هێشتا هیچ ئامادەیییەکیان نیشان نەداوە بۆ گرتنەبەری هیچ هەنگاوێک سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان".