ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات كرد، كە مانگی رابردوو واژۆكرا.
ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی هەموو لایەنەکان کردەوە بە بڕگەكانی رێککەوتنەکە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەندامانی ئەنجومەنەکە جەختیان لەسەر بەرپرسیارێتی سەرەکی حکومەتی سوریا کردووەتەوە، کە پارێزگاری لە هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بکات بە کوردیشەوە.
هاوكات پێشوازییان له مەرسومی سەرۆکایەتی ژماره 13 ی زامنی مافەکانی کورد کردو هانی هەنگاوی زیاتریان دا له بوونی نوێنەرانی کورد له ناو حکومەت و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاواره کوردەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.