ئێران جوڵە سەربازیەكانی ئەمەریكا بە هەڕەشە دادەنێت و دەڵێ‌: چاوەڕێناكەین هێرشمان بكرێتە سەر و دواتر وەڵام بدەینەوە، هەر جوڵەیەكی سەربازی پێشوەختە وەڵامدەدرێتەوە.

ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دا و ڕای گەیاند تاران تەنیا بەوەوە ناوەستێت کە دوای ڕوودانی دەستدرێژی وەڵام بداتەوە، بەڵکو هەر ئاماژەیەکی هەڕەشە وەک بەشێک لە هاوکێشەی تەناهی دەبینێت و ئەمەش مافی ئەوەمان پێ دەدات ڕێکاری پێشوەختە (لێدانی پێشوەختە) لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا بگرینە بەر.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێران جووڵەکانی بەدوای هێرشدا قەتیس ناکات، بەڵکو نیشانە كردەیی و ئاشکراکانی هەڕەشە، بە بەشێک لە حیساباتی بەرگریی خۆی دەزانێت.

ئەنجوومەنەکە ئەو لێدوانانەی بە "دەستوەردان" وەسف کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە ئاسایش و سەربەخۆییی وڵات "هێڵی سوورن و بەزاندنیان قبووڵ ناکرێت"، هەر دەستدرێژییەکیش وەڵامی یەکلاکەرەوەی دەبێت.

ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە دێت کە میدیاکان بڵاویان کردەوە، جووڵەیەکی سەربازیی "نائاسایی"ی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەستی پێ کردووە و دەیان فڕۆکەی سووتەمەنی و جەنگی گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکات دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی داوەتە تاران کە ئەگەر تەقە لە خۆپێشاندەران بکرێت، ئەمەریکا دەستوەردان دەکات.

ماوەی دە رۆژە نارەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامە. و  ناڕەزایەتیەکان سەرەتا لە بازاڕی تاران (بازاڕی گەورە) دەستی پێکرد، کاتێک بازرگانان بە داخستنی دوکانەکانیان و مانگرتن وەڵامی خراپتربوونی دۆخی ئابووری و دابەزینی بەهای تمەن و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکانیان دایەوە.

 قەیرانی ئابووری و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان لە گرنگترین هۆکارەکانی ناڕەزایی گشتییە. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا