
سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە رێڕەوی گەرووی هورمز مینی دەریایی بە دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە تێیاندا، بەو هۆیەشەوە گەرووەکە بە تەواوی بۆ کەشتییە نەوت و گازهەڵگرەکان داخراوە. هاوکات پارێزگای هورمزگان ئاشکرای کرد، تۆنێلی شەهید میرزایی و چەند پردێکی گرنگ لە میناب و روودان بۆردوومان کراون و هاتووچۆ لەو رێگایانە راگیراوە. لە لایەکی دیکەشەوە میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، سوپای پاسداران بنکەیەکی ئەمریکای لە فڕۆکەخانەی شێخ عیسای بەحرەین کردووەتە ئامانج و بارودۆخەکە لە ناوچەکەدا بە تەواوی ئاڵۆز بووە.
هاوکات،دەسەڵاتدارانی کوەیت، رایانگەیاند، کە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاو شیرینکردن لە وڵاتەکەدا لە هێرشێکی ئێرانیدا کراوەتە ئامانج.هاوکات بە مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سعوودییە.
شەوی ڕابردووش، هەرێمی کوردستان کەوتە بەر هێرشێکی چڕی درۆنی ئێران و بریندارو زیانی مادی لێکەوتەوە.
