
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند چوەڕێی دانوستانی راستەوخۆین لەگەڵ ئەمەریكا و بەمزوانە ئەم دیدارە ئەنجام دەدرێت.
عەباس عێراقچی، دەڵێت دەرفەتێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی کە هەمووان تێیدا براوە بن، هاوکات گفتوگۆکانیان لەگەل ئەمریکا تەنها لەسەر پرسی ئەتۆمی چڕ بووەتەوە.
ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵی رابردووی هەرێم ئاشکراکرا
جەختیشی کردەوە، زیادکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کارێکی بێ سوودە و نایانترسێنێت.
وتیشی، ئێستا ئێران لە پێگەیەکی زۆر بەهێزتردایە و شارەزایە لە چۆنیەتی بەرگریکردن لە خۆی، هەروەها ئامادەیی تەواویشیان هەیە ئەگەر پێویست بکات جارێکی دیکە هەمان وەڵامی سەربازی ئیسڕائیل بدەنەوە.