دەستەی هاوسەرۆکایەتی( پەیەدە)وەڵامی هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوەو دەڵێت:وەزیری دەرەوەی توركیا وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیایە نەك وەزیری دەرەوەی سوریا، هێندەی ئەو دەستوەردان لەم پرسەدا دەكات و باس لە كۆتایهاتنی دانبەخۆداگرتن دەكات،وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی لەسەرناكات.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الحدث، ئالدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)لە وەڵامی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا " رایگەیاند: وەزیری دەرەوەی توركیا وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیایە نەك وەزیری دەرەوەی سوریا، هێندەی ئەو دەستوەردان لەم پرسەدا دەكات و باس لە كۆتایهاتنی دانبەخۆداگرتن دەكات، وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی لەسەرناكات.

وتیشی: ئێمە هاوڵاتی سورییاین و دەتوانین لەنێوان خۆماندا كێشەكانمان چارەسەربكەین، بۆچی ئەو دەستوەردان دەكات، بۆچی دان بەخۆداگرتنی كۆتایی دێت، ئەو دەتوانێت وەك وڵاتێكی دراوسێتی رای خۆی بخاتەڕوو ئەگەر مەترسی هەبێت، بەڵام قسەكردن بەوشێوازە دەبێتە هۆی دروستكردنی بەربەست لەبەردەم چارەسەر، ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەگەر دەستوەردانی توركیا نەبوایە تائێستا هەنگاوی گەورەمان بڕیبوو لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی (10) ئازار، بەڵام ئەوان دەستوەردان دەكەن بەشێوەیەكی نەرێنی.

دوێنێ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (TRT)، ڕایگەیاند، نامانەوێت جارێکی دیکە پەنا بۆ هێزیسەربازیی بەرین، بەڵام هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پێویستە درک بەوە بکات کە سەبری لایەنە پەیوەندیدارەكان خەریكە تەواو دەبێت. 

دەبێت هێزەكانی سوریای دیموكرات رێز لە رێككەوتنی 10ی ئازار بگرن، هەمووان چاوەڕێی ئەوە دەکەن بەبێ هیچ دواکەوتن و دەستکارییەک ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکەن، چونکە ئێمە نامانەوێت هیچ لادانێک لەم رێككەوتنە ببینین.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا