فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی هەسەدە رایگەیاند كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگادار دەكەینەوە كە هێرش دەكرێتە سەرمان و ئێمەش ئامادەی بەرگری كردنین.

ئاخین نوجان، لە پەیامێكدا لە ڕێگەی تۆمارێكی ڤیدیۆییەوە بڵاویكردەوە، جارێكی دیكە بە گەلی خۆمان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێین، هێرش دەكرێتە سەرمان و بەرگری لەخۆمان دەكەین، ئێمە خوازیاری شەڕنین و نامانەوێت شەڕبكەین، لە هەمان كاتدا دەڵێین، ئامادەین و خۆمان بەختدەكەین بۆ گەلەكەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ورەی شەڕڤان و فەرماندەكانمان بەرزەو بریندارەكانیشمان دوای چارەسەركردنی برینەكانیان، گەڕاونەتەوە بۆ سەنگەرەكانی خۆیان. هەروەها خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزین و گەلەكەمان دڵنیادەكەینەوە، هیوای سەركەوتنیش بۆ شەڕڤانان و فەرماندەكانیان دەخوازێت.

لە دوای نیوەڕۆی دوێنی سێشەممە جارێكی دیكەی گرژی و پێكدادان لە نێوان ئاسایشی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب و گروپەكانی سەر بە حكومەتی سوریا دروستبو، كە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاسایش، "چوار هاوڵاتی مەدەنی كورد گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان منداڵ بو".

ئەوە لەكاتێكدایە كە نیوەڕۆی دوێنی سێشەممە، گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و بەنی زەید لە حەلەب، ڕوبەڕوی هێرشی توند و بۆردومانی هەڕەمەکی بە چەکی قورس، تۆپ و موشەک لەلایەن گروپەکانی حکومەتی کاتی بونەتەوە کە ڕاستەوخۆ ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و هێزەكانی ئەو دو گەڕەكەش بە توندی وەڵامیان داونەتەوە، ئەوەش بەگوێرەی میدیاكانی ڕۆژاڤای كوردستان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا