
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بنكەكانی حەماس و حزبوڵڵا لەهەركوێ‌بن هێرشیان دەكەینە سەر و ئەمشەو لەنێو لوبنان چەند بكەیەكمان بقۆردومان كرد.
ئه‌فیخای ئه‌درعی دەڵێت'' فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل شاره‌دێی عه‌ین ئه‌لتینه و مه‌ناره‌یان له ناوچه‌ی به‌قاع له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان بۆردومان كردوه، هه‌روه‌ها هێرشیانكردۆته‌سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌نان له شارۆچكه‌ی جزین له باشوری به‌یروت".
وتیشی'' هێزه‌كانمان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی سه‌ر به حیزبوڵا و حه‌ماسن له‌ناو خاكی لوبنان، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسیشیان كردوه‌ته ئامانج كه پلانی هه‌بو له باشوری كه‌رتی غه‌زه هێرشبكاته سه‌ر هێزه‌كانمان".
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی سێ ساڵە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵا بەردەوامە و تەواوی سەرکردە باڵاکانی ئەو گروپە چەکدارەی بە ئامانج گرتوە و لە ئێستادا کە حیزبوڵا وەڵامی داواکانی چەکدانانی نەداوەتەوە ئیسرائیل هێرشەکانی دەستپێکردوەتەوە.