
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا رایگەیاند: بە ئامانجی مەشقدانی سەربازە عێراقیەكان 500 سەربازی خۆی ناردۆتە ئەم وڵاتە.
ئه‌نتۆنیۆ تاجانی گفتوگۆی قوڵی سه‌باره‌ت به بارودۆخی غه‌ززه، سوریا، لوبنان و ئێران له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامداوه.
ئه‌نتۆنیۆ تاجانی رایگه‌یاندوه، "عێراق هاوبه‌شێكی ستراتیژییه بۆ ئیتاڵیا له ناوچه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی ئیتاڵیا له عێراق جێگیركراون بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی مه‌شقی دولایه‌نه و فره‌لایه‌نه، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و نوێنه‌رایه‌تی ناتۆ كه له‌و وڵاته‌دا كارده‌كات".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، ئیتاڵیا پابه‌ندبونی خۆی به پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی غه‌ززه و پاڵپشتیكردنی له پرۆسه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر له سوریا و پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیریی لوبنان له ژێر ڕۆشنایی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به كاری هێزه‌كانی یونیفیل، جگه له گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتوێژ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و ئه‌مریكا دوپاتكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ربڕی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چو، به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستبه‌كاربونی حكومه‌تی نوێ.