
دوای هەڕەشەكەی ترەمپ بۆ زیلنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، ئەم وڵاتە ئامادەیە هەڵًبژاردن ئەنجام بدات بەو مەرجەی ئاسایشی هەڵبژاردن بپارێزرێت.
ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی له لێدوانێكدا به رۆژنامهنوسانی راگهیاند، "ئیرادە و ئامادەیی شەخسیم هەیە بۆ ههڵبژاردن".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئۆکرانیا دەبێت، هەروەها داوای لە ئەندامانی بلۆکە پەرلەمانیەکەی کرد هەموارکردنەوەی پێویست ئامادەبکەن.
یاسای سەربازی ئۆکرانیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی و ناوخۆیی قەدەغە دەکات، لە کاتێکدا یاساکە خۆی دەتوانرێت هەموار بکرێتەوە، دەستور تەنها ڕێگە دەدات هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت دوای هەڵگرتنی یاسای سەربازیی, هەروەها هەموارکردنەوەی دەستور لە کاتی جەنگدا قەدەغە دەکات.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕوسیا لە مانگی شوباتی 2022 تا ئێستا هیچ هەڵبژاردنێک لە ئۆکرانیا ئەنجام نەدراوە، خولی ئاسایی زلێنسکی لە مانگی ئایاری 2024 کۆتایی هات، لە هەمان کاتدا خولی پەرلەمانیش لە مانگی ئابی 2024 کۆتایی هات.
بڕیاربو لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2025 هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام بدرێت، بهڵام نهكرا، بڕیاربو نەتوانینی هەڵبژاردن لە کاتی دەسەڵاتی سەربازیدا لە زۆرێک لە وڵاتان بە شتێکی ئاسایی دادەنرێت.