🔻هەڵوێست

🔻ئەو دەنگە بەرزەی حزب لە هەولێری قەڵا و منارەوە دەستی پێکرد، وەک بڵێسەی ئاگر تەواوی شار و شاروچکەکانی گرتەوە.

نیوز ڕووم

لەو ساتە وەختە مێژووییەدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی پیلان و پەلاماری دەرەکی دەبێتەوە، هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستان وەک پشکۆیەکی گەشی خەبات و بەرگری مایەی شانازییە. کاتێک هێرشی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، حزبی شیوعی کوردستان، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی، پێشەنگایەتی بەرخۆدانی گرتە ئەستۆ و بانگەوازی گشتی بۆ بەهاناوەچوونی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
​ئەو دەنگە بەرزەی حزب لە هەولێری قەڵا و منارەوە دەستی پێکرد، وەک بڵێسەی ئاگر تەواوی شار و شاروچکەکانی گرتەوە. خەڵکی هەولێر بە دەنگی بانگەوازەکەوە هاتن و وێنەیەکی شکۆداری یەکڕیزییان لە بەردەم بارەگای مەڵبەندی هەولێر نەخشاند.
ئەم جوڵە جەماوەرییە بەرفراوانە، گوزارشتێکی ڕاستەقینە بوو لەوەی کە ویژدانی نەتەوەیی بە زیندوویی ماوەتەوە و دەنگی ئازادیخوازان ناتوانرێت کپ بکرێت.

هاوتەریب لەگەڵ فشاری مەیدانی، کادیرانی حزب بە هاوکاری ڕێکخراوە حزبی و جەماوەریەکان، کەمپینی بەرفراوانی کۆکردنەوەی هاوکاری مرۆییان بەڕێخست، کە ئەمەش ئەوپەڕی مرۆڤدۆستی و نیشتمانپەروەری بوو.

​تەنانەت لە ئاستی دژایەتیکردنی هێرشەکانی ئەم دوایانەی سوپای ئێران بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حزبی شیوعی دەستپێشخەری کردو لە ناوجەرگەی شاری هەولێردا، جارێکی تر دەنگی ناڕەزایی دژی داگیرکاری و پێشێلکارییەکان بەرزکردەوە.

مێژوو بە شانازییەوە ئەم هەڵوێستانە تۆمار دەکات، چونکە حزبی شیوعی کوردستان، نەک تەنها لە قۆناغە سەختەکاندا وەک بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی گەل و ئازادیخوازان دەرکەوت، بەڵکو توانیویەتی بە کردار بیسەلمێنێت کە ئینتیمای ئەو بۆ پاراستنی خاک و مرۆڤ، لە سەرووی هەموو ئاستەنگەکانەوەیە. ئەم مێژووە پاکە، چرایەکی ڕووناکە بۆ نەوەکانی داهاتوو، کە تێیدا سەلمێندرا بەرگری و مرۆڤایەتی دوو ڕەهەندی دانەبڕاوی خەباتی شۆڕشگێڕانەن. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا