لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا

 

☭١٩٨٣/١١/١٨ هێزێکی پێشمەرگەی حزبی شیوعی لە گوندی زیارەتی خوار دامێنی دەچنە گوندی سەیدانی خواروو، نانی ئێوارە لەو گوندە دەخۆن پاشان بەڕێدەکەون بۆ گوندی هەنارە لە نێوان دەربەندی گۆمەسپان و بەستۆرە 

☭کاتژمێر ۱۱ و نیوی شەو دەگەنە گوندی هەنارەو دوو دوو بەسەر ماڵەکاندا بۆ نانخواردن دابەش دەبن، دوای نان خواردن دەگەڕێنەوە مزگەوتی گوندەکە 

☭هەردوو فەرماندە شەهیدان عەلی حاجی و بەکر جۆڵا کەسهرپەرشتی هێزەکەیان دەکرد ئاگاداری پێشمەرگەکانیان دەکەنە تاکوو بەرەبەیان پشووبدەن دواتر نان و پێداویستی لەگەڵ خۆیان ئەبەن و دەچنە ناو چەمو هەناری هەڵەتەکانی بەرامبەر گوندەکە

 ☭سەعات ٤ و نیوی بەیانی کەمین دەردەکەن بۆ ناو گۆڕستانەکانی لای بەستۆرەی هەنارە تاکو بە تەواوی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەرچون لە گووندەکە،بەڵام بە گەیشتنی کەمینەکە بۆ شوێنی مەبەست شەری دەستەو یەخە لەنێوان پێشمەرگە شیوعیەکان و هێزەکانی بەعس دەستپێدەکات

☭لەگەڵ ڕۆژەهەڵات کۆپتەرو فڕۆکە باڵ ڕاستەکان دەگەنە ئاسمانی شەڕەکەو بۆردومانی پێشمەرگەو گوندەکە بەسەختی دەست پێدەکەن
☭هێزەکانی ڕژێم لە هەر چوار دەوری گوندەکە دەگرن و پەلاماری گوندەکە دەدەن بەجۆرێک زیاتر لە ۱۲ جار هێرش دەکەن بەڵام سەرجەم هێرشەکانی لەلەلایەن پێشمەرگە شیوعیتکان تێکدەشکێنرێت
☭ ژمارەیەک کۆپتەر بەردەوام جاشیان لەهەولێر و کەسنەزانەوە دەگواستەوە بۆ هەڵەتەکانی پشتی گوندی شەرەبۆت بەدیوی هەنارەدا 

☭پێشمەرگە بەورەیەکی بەرزەوە شەڕی مان و نەمانیان دەکرد، شێر ئاسا ڕووبەڕووی دووژمن دەبونەوەو دووژمن مشک ئاسا لەبەرانبەر نەعرەتەی پێشمەرگە هەڵدەلەرزیتن و هەڵدەهاتن، 

☭فەرماندە باڵابەرزو دووژمن تۆقێنەکەی لقی شەهید بەکرتەلانی،هاوڕێ عەلی حاجی بە بڵند گۆی مزگەوتەکە داوای لەهاوڕێیان دەکرد دەست بە فیشەکەوە بگرن بە سەلیە تەقە مەکەن هەوڵبدەن   بە جاسوس لێیان بدەن بە فیشەکی تاک ، 

☭ ئەو ڕۆژە دوژمن زیاتر لە حەفتا بو هەشتا کوژراوی هەبوو ،جگە لە بەدەیان بریندار  چەندان ئوتۆمبێل و زریپۆشی دووژمن تێک شکێنرا

☭ ٦۲ پێشمەرگەی قارەمان لە کاتژمێر چوارو نیوی بەیانیەوە بۆ نۆی شەو ڕووبەڕووی هێزێکی گەورەی هێزی تایبەت و سوپاو گەلە جاش بوونەوەو دووژمنیان کردە پەندی زەمانە

 ☭کاتژمێر یانزەی شەو پێشمەرگە بەتەواوی لە گوندەکە دەکشێتەوە ئەمەش پاش حەڤدە سەعات شەر
 
 دەگێڕنەوە لەگەرمەی شەڕەکەدا ڕۆژنامەنوسێکی ئیتاڵی لە پیرمامەوە سەیری شەڕەکە دەکات،دەپرسێت ئەم شەڕە لەگەڵ کێیە؟
دەڵێن شەڕی نێوان سوپای حکومەتی عێراق و پێشمەرگەیە،
ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت میلەتێک خاوەن ئەم جەنگاوەرانە بێت ئەمڕۆبێت یا سبەی گەلەکەیان دەگەیەنن بەئامانج

☭داستانی هەنارە بەخوێنی ئاڵی شەهید( ابو شهدی)و ۱۱ بریندار تۆمارکرا

☭سڵاو لەگیانی پاکی شەهید ابو (شهدی)و سەرجەم شەهیدانی حزب وگەل
سڵاو لە پاڵەوانانی داستانی گوندی هەنارە

تێبینی لەم یادەوەریەدا بە سوپاسەوە سود لە یادەوەریەکانی هاوڕێی فەرماندە کاوە کەڵکەسماقی وەرگیراوە.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا