
حیزبی شیوعیی بەرازیل لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، کورسییەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ٦ کورسیەوە بۆ ١١ کورسی بەرزکردەوە، کە لەکۆی ۱۱کاندیدی سەرکەوتوو ٧یان ئافرەتن.
حیزبی شیوعیی، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بەرەی ئومێدی بەرازیل، لەگەڵ پارتی کرێکاران و سەوزەکان بەشداری کرد کە بەکۆی گشتی ٨٨ کورسییان بەدەستهێنا.
لە بەیاننامەیەکدا، حیزبی شیوعیی داوای بەگەڕخستنی جەماوەری کرد بۆ پشتیوانیکردنی لولا دا سێلڤا لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٥ی تشرینی یەکەم دژی فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆ.
بەیاننامەکە جەختی لە بەرگریکردن لە دیموکراسی و سەروەری کردەوە و ئیدانەی دەستوەردانی ئیدارەی ترەمپی کرد لە کاروباری ناوخۆی بەرازیل و ئامانجەکانی لە ئەمریکای لاتین.
