ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٥، لە بارەگای کۆمیتەی ناوەندی، حزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر، هاوڕێیان ئەبوكاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و سوبحی مهدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاژە سلێمان و ئومێد محەمەد ساڵح،  ئەندامانی  مەكتەبی پەیوەندییەكان پێشوازیان کرد لە (سەلام کەریم خان) سەرۆکی عەشیرەتی برادۆست و (کەریم بەحری)ئەندامی پێشووتری پەرلەمان کوردستان، سەرۆکی عەشیرەتی برادۆست پیرۆزبایی کۆنگرە و هەڵبژاردنی سکرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی نوێی حزبی شیوعی کوردستانی ئاراستەی هاوڕێیان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە هاوڕێیان سوپاسی پیرۆزبایی میوانەکانیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆسەردانەکەیان  دەربڕی . 

جێگای باسە پێوەندی حزبی شیوعی کوردستان و برادۆستییەکان مێژوویەکی دێرینی هەیە، و لەڕۆژانی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگایەتیدا، برا دۆستیەکان هاوکاری حزبمان بوون، و تا ئێستاش ئەم پەیوەندییە بەردەوامی هەیە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا