مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، پیرۆزبایی لە کۆماری فیدراڵی ڕووسیا دەکات ​بەبۆنەی ١٢ی حوزەیران، ڕۆژی نیشتمانیی ڕووسیا
​بۆ بەڕێزان / کونسوڵی گشتیی کۆماری فیدراڵی ڕووسیا لە هەولێر
​بابەت: پیرۆزبایینامە
​سڵاوێکی هاوڕێیانەی گەرم..
​بەبۆنەی ١٢ی حوزەیران، ڕۆژی نیشتمانیی ڕووسیا، بە ناوی مەکتەبی سیاسی و سەرجەم هاوڕێیانمان لە حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و حکومەت و گەلی ڕووسیا دەکەین. هیوای بەختەوەری و گەشەسەندنی بەردەوام بۆ وڵاتەکەتان دەخوازین.
​ئەم یادە نیشتمانییە لە کاتێکدا دەکرێتەوە کە جیهان بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە گۆڕانکاریی سیاسی و ستراتیژیدا تێدەپەڕێت. ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانینە پێگە و ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری کۆماری فیدراڵی ڕووسیا لەسەر ئاستی جیهان.
ڕووسیا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکی بووە بۆ پاراستنی هاوسەنگیی نێودەوڵەتی و ڕێگریکردن لە تاکڕەوی لە بڕیارە جیهانییەکاندا، کە ئەمەش خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیریی گشتی دەکات.
​هەروەها ئەو ڕۆڵەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیگێڕێت، بەتایبەت لە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و لێکتێگەیشتن لەنێوان گەلاندا.
ئەو گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بەردەوامانەی کە لەنێوانمان هەیە سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، نیشانەی قووڵی و ڕەسەنایەتی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەیە کە ساڵانێکی درێژە کۆمان دەکاتەوە.
​دووبارە پیرۆزبایی خۆمان بۆ ئەم یادە دووپات دەکەینەوە و هیوادارین پەیوەندییەکانی نێوانمان هەمیشە بەرەو پێش بچێت، لە پێناو بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتیوانیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلان بۆ ژیانێکی ئازاد و سەقامگیر.
​لەگەڵ ڕێز و سڵاوی هاوڕێیانەماندا
​مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا