ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۲/٧/٢٠٢٦، لە شاری هەولێر، شاندێكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كردو جەخت لەسەر باشترکردنی بژێوی خەڵک و دۆزینەوەی ڕێگا چارەی قەیرانەکان کرا.
شاندی كۆمەڵ پێكهاتبوون لە  مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و  عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی، شوان ڕابەر ئەندامی سەركردایەتی، دڵشاد ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەكان.
لە لایەن هاورێیان  ئەبو كاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبمان و باباعەلی جەباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و  شنۆ عەبدولمەجید، ڕێباز هاشم ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و نەبەز مستەفا ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكان
 لە دیدارەكەدا، باس لە پەکخستنی دامەزڕاوە شەرعیەکان و دۆخی چەقبەستووی هەرێم کراو جەخت لەسەر باشتركردنی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتییان كرایەوە.
هەروەها بە وردی باس لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان كرا. هەردوولا جەختیان لەسەر بەرپرسیاریەتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان كردەوە بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ قەیرانەكان. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا