لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شەهید سەفەر لە ۱۷/١٠/١٩٨٦، دەکەوێتە بۆسەیەکی بەعسیە فاشیەکانەوەو دەستگیری دەکەن، لەکاتێکدا هاوڕێ سەفەر بەبڕیاری حزب لەگەڕانەوەدابوو بۆ سەرپەرشتی کردنی ڕێکخستنەکانی ناو شار.
لە دائیرەی ئەمنی هەولێر ئازارو ئەشکەنجەی زۆری دەدەن، بەلام هاوڕێ سەفەر پۆڵا ئاسا بەرانبەر جەلادەکان دەوەستێتەوەو ئازارو ئەشکەنجەدانی بێ سود دەبێت بۆ جەلادەکان.
شەهید سەفەر هێندە خۆڕاگرو قارەمان بووە لەزیندان ولەبەرانبەر جەلادەکان، وانەی خۆڕاگری وبەگژدانەچونەوەی بەهەموو ئەو زیندانیانە دەگووتەوە کە لەزیندان لەگەڵیدابوون،
بەووتەی زۆرێک لەو زیندانیانەی ئازادکران لە شەهید سەفەرەوە فێری خۆڕاگری ببوون.
شەهید سەفەر ٦۲ ناوی نەهێنی ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی بەدەستیەوە گیرابوو ، بەلام یەک ناویشی نەدرکاند ، بۆیە مدیر ئەمن بانگی دەکات خۆی لێکۆڵینەوەی لەگەل دەکات ،
مدیر ئەمنی هەولێر، بەد شەهید سەفەر دەڵێت ئەم ٦۲ ناوەمان بۆ ئاشکرا بکەو ناونیشانیانمان بدەرێ وەعدی پیاوبێت ئازادت دەکەم و چیت دەوێت بۆت دابین دەکەم.
شەهید سەفەر پێی دەلێت من باشتان دەناسم ، ئەوە مەحالە ناوی یەک کەس لەمن وەرگرن ،نهێنیەکانی حزبەکەم و ناونیشانی هاوڕێکانم لەگەڵ خۆم دەبەمەوە گۆڕەوە.
بۆیە شەهید سەفەر لەژووری تاکە کەسی لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانە لە ۱۹۸۷/۱/۱۳. شەهید ئەبێت. 
شەهید سەفەر جگە لەخۆی کوڕێکی ودوو برای وبرازایەکی شەهیدی حزب و گەلن.
 ١-خالید حمدامین، برای شەهید سەفەر.
 ٢-اسماعیل حمدامین، برای شەهید سەفەر.
٣-فەرهاد خالید حمدامین،برازای شەهید سەفەر.
 ٤- حەیدەر سەفەر حمدامین، کوڕی شەهید سەفەر.
هەزاران سلاوو لە گیانی پاکی شەهید سەفەر و سەرجەم شەهیدانی حزب و گەل.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا