
۳٨ ساڵ بەر لە ئێستا و لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفال لە ڕۆژی ٤-٩-١٩٨٨ لە سنووری دەشتی کۆیە و لە نێوان گوندی سماقە و بایزاغا و میرەکە، پۆلێک لە پێشمەرگە پارتیزانەکانی حزبی شیوعی ڕووبەڕووی هێزێکی زۆری گەلەجاش و هیلیکۆپتەر و سوپای ئەنفالچی بەعس بوونەوە.
لەم شەڕەدا نا بەرابەرەدا لە ڕووی ژمارە و چەک و تەقەمەنی و هێز، هاوڕێییان ئارام شاهین و جووتیار ماستاوەیی شەهید بوون و تەرمەکانیان لەلایەن سوپای ڕژێمی بەعس بە هیلیکۆپتەر بەرەو شوێنێکی نادیار بردران و گۆڕ بزر کران.
