ڕۆژی سێ شەمە ٢٠٢٥/٨/٢٦ لە قەزای ڕواندز، بە ئامادەبوونی حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی و پێشمەرگە دێرینەکان و خانەوادەکەی ، لقی سۆرانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان مەدالیای ڕێزلێنانی بەخشی بە  پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین هاوڕێ"  خالید محمد قادر" ناسراو بە هاوڕێ کارۆخ.

 لە مەڕاسیمەکەدا مامۆستا  " سیرین خالید " خۆشحاڵی خانەوادەکەی  بۆ  ئەو مەڕاسیمە دەربڕی و ڕایگەیاند هەمیشە شانازی بە خەبات و مێژووی پڕ سەروەری هاوڕێ خالید و ڕێبازە کەی دەکەین .

پاشان مامۆستا " ستار موسا" بەرپرسی لقی سۆرانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، بەناوی لقی سۆرانی پێشمەرگە دێرینەکان، وتەیەکی پێشکەش کرد، ڕایگەیاند " لقی سۆرانی کۆمەڵەی پێشمەرگەدێرینەکان بە خشینی ڕێزلێنان بە هاوڕێ خالید پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکان بە شایستە دەزانێت. هەروەها باسی لە چەند وێستگەیەکی تێکۆشان وژیانی پێشمەرگایەتی هاوڕێ خالید و هەڵوێستەکانی لە پێناو نەهێشتنی زوڵم و دکتاتۆریەت و گەیشتنی گەلی کورد  بە مافەڕەواکانی کرد.

هەروەها بەرپرسی لقی سۆران ڕایگەیاند " هاوڕێ خالید هاوشێوەی چەندان پێشمەرگەی تری دێرین لە ناوحزبی شیوعی جێگەی شانازی گەلەکەمانن و  هەمیشە ئامادەیی گیانفیدان و قوربانیدان بوون بۆ ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کوردستان".

هەر لە مەڕاسیمەکەدا هاوڕێ ابراهیم بابان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان  لە وتەیەکدا  سوپاسی لقی سۆرانی پێشمەرگە دێرینەکان و ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان کرد.  هاوڕێ ابراهیم  باسی لە ڕۆڵی جوامێرانە و قارەمانانەی هاوڕێ خالید  خەباتگێڕ و  پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی کوردستان و هەڵوێستەکانی لە پێناو داکۆکی لە پرسی نشتیمانیی و چینایەتی کرد. هاوکات ڕاشیگەیاند " هاوڕێ خالید بۆ ئێمەی شیوعیەکان هێمای سوربوونە بۆ بەرگریکردن لەمافی  هەژاران و ڕەنجدەرانی گەلەکەمان و  خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کوردستان.

لە کۆتاییدا لە پاڵ مەدالیای ڕێزلێنانی لقی سۆرانی پێشمەرگەدێرینەکان، هاوکات چەپکە گوڵی مەڵبەندی سۆران لە لایەن هاوڕێ شوان ئاغا پێشمەگەی دێرین و  کادیری تێکۆشەری حزبی شیوعی پێشکەشی هاوڕێ خالید کرا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا