بۆ هاوڕێیان "ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی" سەرنووسەری هەفتەنامەی ڕێگای كوردستان و "هۆشیار عەبدولعەزیز" جێگری سەر نووسەر.
بە بۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی سەرنووسەر و جێگری سەرنووسەری هەفتەنامەی ڕێگای كوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەكەین.
هەفتەنامەی ڕێگای كوردستان یەكەمین ژمارەی بە ناوی (ئازادی) لە نیسانی ١٩٤٤ دەرچوو، تا هەنووكەش وەك بەشێك لە بزاڤی ڕۆژنامەگەری كوردستانی و سەكۆیەكی لایەنگری خەڵك، خاك، بیری چەپ، تێكۆشانی چینایەتی و نیشتمانی بەردەوامە.
ئێوەش لەم قۆناغە بەرپرسیاریەتییەكی گەورەتان دەكەوێتە سەرشان بۆ درێژەدان بەو كاروانە دوور و درێژە، ئەمڕۆش لە هەموو كات زیاتر كۆمەڵگەكەمان پێویستی بە بڵاوكردنەوە و پەرەپێدانی هزریی چەپ و پێشكەوتنخوازی هەیە، كاتێكش نووسەر و تێكۆشەرێكی ژن ، بەتوانای خۆی بەر پرسیارێتی سەرنووسەری رێگای گوردستان وەردەگرێت، مایەی شانازی ئێمە و بزووتنەوەی ژنان و یەكسانی و دادپەوەریشە .
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و لە توانا و دڵسۆزیتان دڵنیاین لە بەرەو پێشبردنی زیاتری ڕۆژنامەكە و پڕ خوێنەركردنی.
مەكتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی
حزبی شیوعیی كوردستان
24ى 11ى 2025


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا