لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا...
درەنگانێکی شەوی (٧∕٨ / ٨ / ١٩٨٩)، هەردوو هاوڕێی فەرماندەو کادیری سەربازی و سیاسی هاوڕێیان ئەبو ڤیان و ئەحمەد بازۆکە، بە پیلانی شۆڕشی تاوانبارو خۆفرۆش، لە ئۆردوگای سموودی ئەوسا دەکەونە بۆسەی جاش و ئیستخباراتەوە. کاتێک شۆڕشی ناپاک بە ئۆتۆمبێل هەردوو هاوڕێ دەبات بۆ شوێنی مەبەست، نزیکی بۆسەکە دەبێتەوە دووجار لایتی ئۆتۆمبێلەکەی دەکوژێنێتەوەو دایدەگیرسێنێت لەوکاتەدا هاوڕێ ئەحمەد بازۆکە لێی دەپرسێت بۆچی ئاوات کرد؟، شۆڕش دەڵێت بەگۆڕی شەهید کاوە هیچ شتێک نییە، بەڵام هاوڕێ ئەحمەد تێدەگات ناپاکیان لەگەڵ کراوە دەستبەجێ شۆڕش دەکوژێت، ئیدی دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللەو شەهید ئەبوڤیان دەست بەجێ شەهید دەکرێ و هاوڕێ ئەحمەد بازۆکەش گوللە بەر قۆڵێکی دەکەوێت و قۆڵی دەشکێت، بەڵام بە دەمانچەکەی ڕووبەڕووی جاش و چەکدارەکانی ئیستخبارات دبێتەوەو تا دوا گولڵە شەڕ دەکات، کاتێکیش گوللەی پێ نامێنێت، هەوڵ ئەدات بەددانەکانی و دەستە ساغەکەی قفڵی نارنجۆکەکە ڕابکێشێت و بیتەقێنێتەوە بەخۆی و جاشەکاندا. لەوکاتەدا جاشەکان و ئستخباراتەکان پەلاماری دەدەن و نارنجۆکەکەی لێ دەستێنن و بەدیلی دەستگیری دەکەن.
لە بەرواری ۲/٥/١٩٩٠، هاوڕێ ئەحمەد بازۆکە لە ئەبو غرێب لە سێدارەی دەدەن و دەگاتە کاروانەکەی هاوڕێ ئەبو ڤیان و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا