
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٣ لە بارەگای کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیەی حزبی شیوعی کوردستان. بەرپرس و کارگێڕ و ئەندامانی کۆمیتەی کۆیەی حزب. پێشوازیان کرد لە دکتۆر دەشتی مولود حمدامین بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی کۆیە. شاندی یاوەری. وەفدی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە هاوڕێیانی حزبمان لە پای ئەوەی کە بەبەردەوامی هاوکاری و پاڵپشتی بانکی خوێنی کۆیە دەکەن بە خوێن بە خشین بۆ تووشبوانی نەخۆشی تالاسیماو ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە خوێن هەیە.
