
ڕۆژی پێنجشەممە (١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەرزی چۆمانی سەر بە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبێ ئاگادارکردنەوە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "موتەلیب خەیبەری" کرد؛ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک بە سەری، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕایگەیاند کە خەیبەری (خەڵکی گوندی ساڵحە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ) لە کاتی تەقە لێکردنیدا هیچ کەلوپەلێکی پێنەبووە.
تەرمەکەی براوەتە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەییووبیی لە بانە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران ئامادە نین ڕادەستی بنەماڵەکەی بکەنەوە.
