
رێگای كوردستان - هەولێر
لە پێناو داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و ڕەتكردنەوەی بڕیارە نادادپەروەرەكانی حكومەتی فیدراڵی، حزبی شیوعی كوردستان یاداشتنامەیەكی ناڕەزایەتی درایە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شاری هەولێر كە تیایدا ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق كرا.
لە كۆنگرەیەكی رۆنامەوانی دا كە ژمارەك كادیر و بەرپرسانی حزبی شیوعی هاوشان لەگەڵ ژماریەك لە جوتیاران ئامادەبوون كە تیایدا كۆمەڵێك ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی عێراق، پێشوازیان لەو یاداشتنامەیەك كرد و بەڵێنیاندا ئەو یاداشتەنامەیە لە پەرلەمانی عێراق بەرزبكەنەوە و كاری لەسەر بكەن.
دەقی یاداشتنامەكە:
بەڕێز/سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەڕێزان /ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەڕێز/سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
بەڕێز/وەزیری كشتوكاڵ
بەڕێز/وەزیری بازرگانی
بابەت/ یاداشتنامە
ئێمە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەك بەشێكی سەرەكی وكاریگەرناو پرۆسەی بەرهەمێهنانی (گەنم ) كە پێویستی سەرەكی خۆراكیە لە عێراقدا
نیگەرانی خۆمانتان. پێڕادەگەیەنین و ناڕازین. لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەكەمكردنەوەی نرخی وەرگرتنی ( ١ گن گەنم. ) لە (٨٥٠) هەزار دینارەوە بۆ (٧٠٠) هەزار دینار لە سەرانسەری عێراقدا
وە كەمكردنەوەی بەشی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە (٧٠٠) هەزار (گن ) ەوە بۆ (٤٠٠) هەزار (گن ) لە كاتێكدا كە لە لە بڕە تەنها (٢٩٢) هەزار (گن) لە چوارچێوەی ( پلانی كشتوكاڵییدا ) وەردەگیرێت و (١٠٨) (گن) لەدەرەوەی پلانی كشتوكاڵی وەردەگیرێت ، ئەمەش ڕێژەیەكی ڕێژەیەكی زۆر كەمە بۆ جووتیارانی هەرێم بەتایبەت ئەمسال زیاتر (گەنم. ) بەرهەمهینراوە .
لە هەمان كاتدا لە جیهاندا بەگشتی نرخی (١گن) گەنم بەرز بۆتەوە بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو .
ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین و داواكاری پێداچوونەوە بە بڕیارەكەتاندا بكەن چونكە :
١-بۆ كەمكردنەوەی نرخی وەرگرتن لە هەموو عێراقدا زیان بەژیان وبژێوی جووتیارانی هەموو عێراق دەگەیەنێت .
٢- وەرگرتنی بڕێكی كەم لە بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان جگە لەوەی زیان بەژیان وگوزەرانی جووتیارانی هەرێم دەگەینێت ، هاوكات جیاوازی كردنە لە مامەڵەی دەوڵەتی عێراق لە نێوان هاووڵاتیان وبەتایبەت جوتیاران، ئەمەش پێچەوانەی بنەما سەرەكی وبنەڕەتیەكانی دەستووری عێراق و مافی هاووڵاتیبوونی كوردوستانی بوونە كە جوتیارانی هەرێم
لە قەوارەیەكی دانپێنراوی دەستووریدایە ، پێوێستە تەواوی بەرهەمی جووتیارانی هەرێم. وەربگیرێت بەپێی تۆماری هۆبە كشتوكالیەكان كە لەسەرەتای ساڵەوە خۆیان. تۆمار كردووە وە شارەكانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق .
٣- ئەم بڕیارەتان بەگشتی زیان دەگەیەنێت بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی بواری كشتوكاڵی وبەتایبەت گەنم كە پێویستی سەرەكی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستانە ، جووتیاران بێ ئومید دەكات لە كاركردن لەم بوارەدا .
٤- خەرجكردنی سەرجەم. شایستە دارایەكانی بەرهەمی جووتیاران. بۆ ساڵی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ ) .
٥- پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بۆ جووتیارانی هەرێم بە نرخی پاڵپشتی كراو وەك سەرانسەری عێراق .
٦ - ئێمە داواكارین لەماوەی ( ١٥ ) ڕۆژدا وەڵامی فەرمیمان بدەنەوە و لە هەموو بارێكدا ئێمە ب. ەهەموو ڕێگاكانی یاسایی و سیاسی و دیموكراتی برە بە ناڕەزایەتیەكانمنا دەدەین تا بەمافەكانمان دەگەین. .
حزبی شیوعی كوردستان - عێراق
24/5/2026
