
ڕێگای کوردستان
سەرەڕای ئەوەی وەزیری دارایی عێراق وەزارەتەکەی ڕاسپاردووە بۆ خەرجکردنی مووچە، تەنانەت لە ڕۆژانی هەینی و شەممەشدا دەبێت دەوام بکەن، بەڵام هێشتا چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناڕوونە.
میدیای نەوەی نوێ باس لەوە دەکات، بەهەوڵی وەزیرەکەیان لە بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق پێش جەژن پارەی خەرج دەکات، بەڵام عەبدوڵا ڕەمەزان، سەرۆکی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی عێراق زۆربەیان چوون بۆ حەج، باوەڕ ناکات پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنج دابەش بکرێت.
