رێگای کوردستان - هەولێر 


ڕۆژی پێنجشەممە 2026/4/30 لە شاری هەولێر، بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان کە پێکهاتووە لە (حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان)، ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوانیان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران و هاوڵاتییان بەشداربوون و لەگەڵ سەرکردایەتی و مەڵبەند و کۆمیتەکان و جەماوەری هەرسێ حزب بەشداربوون، و کە تیایدا،  بەیاننامەی هاوبەشی هەرسێ حزب خوێندرایەوە.
لایەنە چەپەکان لە ڕێگەی بەیاننامە و دروشمەکانیانەوە، ڕەخنەی خۆیان ئاراستەی حکومەت کرد و ڕایانگەیاند: "حکومەت لە ئاست باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران کەمتەرخەمە." جەختیشیان کردەوە کە پێویستە حکومەت بە ئەرکی خۆی هەستێت لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پاراستنی سەلامەتی کرێکاران لە شوێنی کارەکانیان، بۆ ئەوەی چیتر کرێکاران نەبنە قوربانی بێباکی خاوەنکار و نەبوونی چاودێری ورد.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ دووپاتی کردەوە کە خەباتیان بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی کرێکاران و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەردەوام دەبێت و ڕێگەنادەن مافی ئەو چینە تێکۆشەرە پشتگوێ بخرێت.

 

 

May be an image of one or more people and crowd

May be an image of one or more people and text

No photo description available.

May be an image of text

May be an image of one or more people

May be an image of one or more people, crowd and text

May be an image of one or more people, crowd and text

May be an image of one or more people, crowd and text

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا