
دوێنێ شەو 12ی حوزەیرانی 2026، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر پیاوێک بە ناوی عەبدوڵڵا مام رەسوڵ کە تەمەنی 60 ساڵانە و رائیدی خانەنشینی هێزی پێشمەرگە بووە، بەهۆی ناڕازیبوونی لە کارپێکردنی موەلیدە و ژاوەژاوی دەنگەکەی کوژرا.
شایەتحاڵەکان دەڵێن: کاتێک خاوەنی کافتریایەک لە بنەسڵاوە موەلیدەی لە نزیک ماڵی کوژراوەکە هەڵکردووە و دەنگی بەرز بووەو بێزاری کردوون، عەبدوڵڵا مام رەسوڵ و خاوەن کافتریاکە بووەتە دەمەقاڵێ و ناخۆشیان و خاوەن کافتریاکە تەقەی کردووە و سێ فیشەکی بە مام عەبدوڵڵاوە ناوەو دەستبەجێ کوشتویەتی.
عەبدوڵڵا مام رەسوڵ لە بنەڕەتدا خەڵکی دەربەندیخانە و لە قەزای بنەسڵاوە نیشتەجێ بووە.
