
میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو سەردانی هەولێر بکات.
بەپێی ووتەی میدیاکان، ئامانجی سەردانەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پشکەکان.
