
میدیای پارتی لەسەر زاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە ڕایگەیاند، کە جەخت کراوەتەوە نابێت چیتر پرسی مووچە تێکەڵی بابەتەکانی دیکە بکرێت و دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن.
هاوکات فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند کە عەلی زەیدی بەڵێنی داوە هیچ مووچەیەکی فەرمانبەران نەفەوتێت.
بەڵام لەگەڵ ئەم بەڵێنانەدا، نە سەرۆک وەزیران و نە نوێنەری حکومەتی هەرێم ئاماژەیان بەوە نەکرد کە بەڵێن درابێت مووچەکە پێش جەژن خەرج بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، سروە محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتیی لە بەغدا گەشبینی خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند، پێش هاتنی جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
