🔻ئایا هەمان سیناریۆی ڕۆژئاوا دووبارە دەبێتەوە؟

🔻باراک کە لایەنگری مەرکەزیەتە و دژی فیدڕاڵیەتە

چاودێرێک

​سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەغدا و هەولێر، جۆرێک لە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو ناوەندە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستانی دروست کردووە. 
مێژووی باراک لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستە ڕاشکاوەکانی دژی سیستمی فیدڕاڵی و خۆبەڕێوەبەری، هۆکاری سەرەکی ئەم نیگەرانییەن. 
باراک کە لایەنگری مەرکەزیەتە، ساڵی ڕابردوو بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە عێراق و سوریا بۆ فیدڕاڵی گونجاو نین.
​ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە ترەمپ چەندجارێک هەرێمی کوردستانی بە نەناردنی چەکی ئەمریکی بۆ خەڵکی ئێران تۆمەتبار کردووە و بەڵێنی لەبیرنەکردنی ئەم بابەتەی داوە.
ترس هەیە ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە، گوشارخستنەسەر هەرێمی کوردستان بێت بۆ دەستبەرداربوون لە هێزی پێشمەرگە و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە ئەمنییەکانی، بەجۆرێک کە سیناریۆی ڕۆژئاوا لە باشووری کوردستانیش دووبارە بکرێتەوە.

​بۆ کورد، تۆم باراک تەنها دیپلۆماتکارێک نییە، بەڵکو هێمای گوشاری ئەمریکییە کە دەیەوێت سنوورێک بۆ قەوارەی سیاسی هەرێم یان هەر خۆبەڕێوبەریەکی کوردی لە هەر شوێنێک بێت دابنێت. 
لێرەد پرسیارێک دێتە ئاراوە،ئایا هەولێر دەتوانێت لەم سەردانەدا هاوسەنگییەکی سیاسی ڕابگرێت، یان باراک دەتوانێت گۆڕانکاریی  بەسەر دۆخی ئەمنی و سیاسی هەرێمدا بسەپێنێت؟

نابێت ئەوەش لە بیربکرێت، کە پەرتەوازەیی و ناتەبایی و ناکۆکی هێزە سیاسیەکان بەتایبەت ناکۆکی هەردوو حزبە خاوەن دەسەڵاتەکە و پەکخستنی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەت، زەمینەی بۆ هەر هەڕەشەو دەستێوەردانێک ڕەخساندووە، بە ئاراستەی لاوازکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا