
عاسم مونیر لە تارانە و شەهباز شەریف ئەمڕۆ دەچێتە پەکین
ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە نێوەندگیرییەکەی پاکستان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا چڕتر بووەتەوەو گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا.
لهم چوارچێوهیهدا، دوێنێ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان گەیشتە تاران، هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، سەردانێکی فەرمی بۆ پەکین ئەنجام بدات.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییە فرەلایەنە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و تارانە، کە زیاتر لەسەر پرسی گەرووی هورمز و دۆسیەی یۆرانیۆمی پیتێندراو چڕبوونەتەوە. لەمبارەیەشەوە ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە کە فەرماندەی سوپای پاکستان هاتووەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی پەلە بکات لە نزیککردنەوەی تێڕوانینەکانی ئێران و ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە، واشنتۆن تا ڕادەیەک نیشانەی ئەرێنی پێشان داوە،لەو بارەیەوە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاماژەی باش هەن، بەڵام نامانەوێت زیاد لە پێویست گەشبین بین.
