
فەرماندەی فەیلەقی قودس پەیامێکی توند ئاراستەی ئەمریکا دەکات و جەخت لە سەروەریی عێراق دەکاتەوە.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق ڕاگەیاند، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
- پێکهێنانی حکومەت: جەختی لەوە کردەوە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێ تەنیا مافی ڕەوای عێراقییەکانە و پرۆسەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەبێت تەنیا لەسەر بنەمای ئیرادە و بڕیاری ناوخۆیی عێراق بێت.
-
- پێزانین بۆ گەل و مەرجەعییەت: قائانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا گەڕاندەوە بۆ گەیاندنی سوپاس و پێزانینی گەل و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوسۆزیی بەردەوامی گەلی عێراق، بەرپرسان و مەرجەعییەتی باڵای ئەو وڵاتە.
- ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی: قائانی بە توندی دژایەتی خۆی بۆ دەستوەردانی وڵاتانی تر (بەتایبەت ئەمریکا) لە کاروباری عێراق دەربڕی و وتی: عێراق لەوە گەورەترە کە تاوانبارانی دژە مرۆڤایەتی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیدا بکەن.