
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی راگەیاند، ئەو سەردانانەی لەپێناوی ئاشتیدا دەكرێت، بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕی سەرتاسەریە بە لوبنانیشەوە و باس لە وردەكاریەكانی ئەتۆم و یۆرانیۆمە پیتێنراوەكە ناكەین.
ئیسماعیل به‌قائی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "سه‌ردانه‌كان بۆ تاران له چوارچێوه‌ی ڕێڕه‌وی دیپلۆماسیدان و تیشكده‌خه‌نه سه‌ر پرسی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ، بۆیه ناتوانرێت بوترێت كه به ناچاری دوای چه‌ند سه‌ردانێك یان دانوستانێك له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێكدا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك.
وتیشی، "له‌م قۆناغه‌دا پلانی ئه‌وه نییه ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه تاوتوێبكرێت و له ئێستادا سه‌رنجمان له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به شه‌ڕه، كۆتاییهێنان به شه‌ڕیش له هه‌مو به‌ره‌كاندا به لوبنانیشه‌وه پرسێكی زۆر گرنگه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتن زۆر قوڵ و به‌رچاون، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ماوه‌ی دو سێ مانگی ڕابردودا ئه‌نجامدراون، پێویسته دیپلۆماسی ڕابگیرێت و پێویسته هه‌ر لایه‌نێك له هه‌مو ده‌رفه‌تێك بقۆزێته‌وه بۆ گه‌یاندنی بۆچونه‌كانی.
ئیسماعیل به‌قائی ده‌شڵێت، "بارودۆخی گه‌روی هورمز و ئه‌وه‌ی واشنتن به گه‌مارۆی ده‌ریایی له‌دژی ئێمه وه‌سفیده‌كات، ده‌بێت تاوتوێبكرێن و له‌م قۆناغه‌دا ناگه‌ینه ئه‌نجامێك ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وردبینینه‌وه له ورده‌كارییه‌كانی دۆسیه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو".
سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتنی شاندێكی قه‌ته‌ری بۆ تاران بۆ یارمه‌تیدان له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، ئیسماعیل به‌قائی ئاشكرایكردوه، شاندێكی قه‌ته‌ری له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوێژیان كردوه، به‌ڵام لایه‌نی پاكستانی تا ئێستاش وه‌ك ناوبژیوانی فه‌رمی له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه.
