
ئاژانسی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند، دوو هاووڵاتییان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناوخۆی وڵاتدا، لەسێدارە داوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی پێکردووە، ئەو دوو کەسە ناویان (محەمەد مەعسوم شاهی) و (حامید وەلیدی)یە و ئەندامی تۆڕێکی سیخوڕی سەر بە مۆساد بوون.
بە ووتەی ئاژانسە ئێرانیەکە، ئەو دوو هاووڵاتیە لە دەرەوەی وڵات و لەوانەش لە هەرێمی کوردستان مەشقیان پێ کراوە.