دەستپێكی وەرزی نوێی لالیگا نزیكبووەتەوە هەربۆیە یانە بەهێزەكانی ئەو خولە ئامادەكارییەكانیان چڕتركردووەتەوە لەپێناو ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.
كادینا سێر راپۆرتێكی سەبارەت بە رادەی ئامادەی یانە بەهێزەكان بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە كە بەرشەلۆنە دەتوانێت ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.
هۆكاری دانانی بلەوگرانا وەك پاڵەوان دەگەرێتەوە بۆئەوەی ئەو یانەیە بەسەركردایەتی هانسی فلێك بەردەوامە لە پێشكەوتن و توانیوێتی پارێزگاری لە بەشێكی زۆری ئەستێرەكانیشی بكات.
لەلایەكیترەوە سەرچاوەكە وای دەبینێ ریاڵ مەدرید پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت چونكە راهێنەرەكەی نوێیە و لەهەمان كاتدا گۆڕانكاری گەورەی لەسەرجەم پێگەكانی یاریگا كردووە، ئەمەش كاتی زیاتری پێویستە بۆ گونجاندنیان.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە ئەتلەتیكۆ مەدرید پلەی سێیەم دەباتەوە و بە ئاسانی دەتوانێت كورسییەكی خولی یانە پاڵەوانەكان بەدەست بهێنیت، بەڵام بەهۆی بەهێزی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئەستەمە تاوەكوو كۆتایی ركابەری نازناوەكە بكات.