
كێشەكانی پەیوەست بە رووداوەكانی رەگەزپەرستی لە یاریگاكانی ئەوروپا بەگشتی و ئیسپانیا بەتایبەتی بەردەوامیی هەیە و ئەمجارەش هەر یاریزانێكی ریال مەدرید چەقی رووداوەكەیە كە كیلیان مباپێیە.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە هەڵسوكەوتە مشتومڕهێنەرەكەی پرێستیانی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بەنفیكای پورتوگالی بەرامبەر ڤینیسیوس جونیۆر بووەتەجێی باسی میدیاكان، كیلیان مباپێ كە لە بابەتەكەی ڤینیسیۆسی هاوتیمیدا دەنگێكی دیاربوو، خۆشی قوربانیەكی دیكەیە بەدەست هەمان دیاردەوە.
لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو لەلایەن هاندەرێكی ریال ئۆڤیدۆ هەڵسوكەوتی رەگەزپەرستانە بەرامبەر ئەستێرە فەرەنسییەكە كرا.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی كە رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بڵاویكردووەتەوە، نووسینگەی داواكاری گشتی شاری ئۆڤیدۆ داوای ساڵێك سزای زیندانیكردنی بەسەر هاندەرەكەدا سەپاندووە.
هەر ئەوكات سەروەختی رووداوەكە پۆلیس هاندەرەكەی دۆزیەوە و رەوانەی دادگای كرد لەدوای ئەوەی بۆیان دەركەوت كە بە مەیموون ناوی مباپێی هێناوە سزایان داوە.