
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە سەرسامی خۆیان بە ڤیكتۆر ئۆسیمینی نەیجیری، هێرشبەری یانەی گەڵەتەسارای توركی دووپاتكردووەتەوە.
یانەكە ناوی ئۆسیمینیان خستووەتە لیستی ئەو هێرشبەرانەی كە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو گفتوگۆی گواستنەوەیان بكەن، تواناكانی ئەستێرە نەیجیرییەكەیان بەرز نرخاندووە.
مۆندۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، توانای جەستەیی و خێرایی و یەكلاكردنەوەی یارییەكان، وایكردووە بلاوگرانا یاریزانە 26 ساڵەكە بە جێگرەوەی لیڤاندۆڤسكی بزانێت.
بەڵام ئۆسیمین هاوینی رابردوو بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ گەڵەتەسارای واژۆكرد، هەر گواستنەوەیەكی ئەو یاریزانەش بۆ یانەیەكی دیكە بڕێكی زۆری تێدەچێت.