بەرشەلۆنە بەردەوامە لە ئەنجامە باشەكانی و ئەمجارە یانەی ئیسپانیۆلی راماڵی و سێ گۆڵی لێ تۆماركرد، ئەوەی تیپەكەی ئێستای هانزی فلیك لە ساڵانی رابردووی یانەكە جیادەكاتەوە زۆری ژمارەی گۆڵەكانی بەرشەلۆنەیە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەكان بۆ جاری یەكەمە ، یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی 1950 بۆ 1951ەوە بتوانن لە 12 یاریی دەستپێكی لالیگدا 40 گۆڵ تۆماربكەن.
ئۆپتا نووسیویەتی: بەرشەلۆنەی ئەو سەردەمە توانیبووی لەو ژمارە یارییەی دەستپێكدا 42 گۆڵ تۆماربكەن، لە ئێستادا بەرشەلۆنەی فلیك ژمارەیەكی نایابی وەبیر هاندەرانی یانەكەدا هێناوەتەوە.
جێی باسە، بە بردنەوەی لە ئیسپانیۆل، بەرشەلۆنە هێندەیتر پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی قایمتركرد و جیاوازییەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی ركابەری لە پلەی دووەم بەرزكردەوە بۆ نۆ خاڵ، بەڵام یانەكەی مەدرید یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە.