
خوان لاپۆرتا لە وەڵامی رۆژنامەنووسەکاندا پاش یاریی گوالاداخارا وتی لەماوەکانی رابردوودا فلۆرێنتینۆ پێرێز بەجۆرێک لەسەر بابەتەکانی بەرشەلۆنە قسەی دەکرد، بەڵام ئێستا وتارەکەی تەواو گۆڕیوە چونکە پرۆژەیەکمان هەبوو پێکەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوو.
وتیشی باشترین کار بۆ تۆپی پێ رێککەوتنە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەڵام هەندێک کەس هەیە نایانەوێت ئەم کارە ڕووبدات.
لاپۆرتا جەختی لەوەکردەوە کەلە مەدرید نەخۆشییەک هەیە بەناوی بەرشەلۆنە و هەموویانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
خوان لاپۆرتا ئەوەی ئاشکراکرد کە خۆشحاڵە بەوەی کە لە ریاڵ مەدرید هێندەی گرنگی بە بەرشەلۆنە و کێشەکانی دەدەن هێندە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو هەموو کێشەیەی خۆیان نادەن.
لە کۆتاییدا وتیشی کە ئامانجی ئەوان تەنها پێشکەوتنە و هەرگیز بیر لەوەناکەنەوە چۆن لە بارەیانەوە قسەدەکرێت.