بە پێی هەواڵی رۆژنامەكان بێت، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامانجی ئەوە بوو كە نیكۆ ویلیامزی یاریزانی ئەتلەتیك بلباو بگوازێتەوە بەڵام بە هۆی كێشەی داراییەوە سەركەوتوو نەبوو، جگە لەوەش یاریزانەكە مانەوەی خۆی لە یانەكەی ئێستای دوپاتكردەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكردووە، بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكە بە نیازن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا جارێكیتر هەوڵی پەلكێش كردنی ئەو یاریزانە بدەن.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە، كارگێڕی یانە كەتەلۆنیەكە دوایین هەل بە ئەستێرە ئیسپانیەكە دەدات كە پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات ئەویش بە مەرجێك ئەگەر ئەو یاریزانە رازیبوونی خۆی بە گرێبەستكردن لەگەڵیاندا رابگەیەنێت.

رونیشیكردووەتەوە، یانە ئیسپانیەكە بڕیاریانداوە هەڵەی پێشتر دووبارە نەكەنەوە و ماوەیەكی زۆر چاوەڕێی بڕیاری ئەو یاریزانە نەكەن و ئەگەر بە خێرایی وەڵامی نەدانەوە ئەوا هێرشبەرێكی تری باڵی راست دەكاتە ئامانج.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە