راپۆرتە رۆژنامەنووسیەكان بڵاویانكردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نیازە بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانێكی سوپەر بۆ هێڵی ناوەڕاست بگوازێتەوە تا بیكاتە شوێنگرەوەی تۆنی كروس كە وەرزی رابردوو بە وازهێنان لە یارییكردنی بۆشاییەكی زۆری لەو هێڵدا دروستكرد.
رۆژنامەی ئاس ئاشكرایكردووە، یانەی شاهانە چوار ئەستێرەی ئێستای تۆپی پێی كردووەتە ئامانج كە یەكێكیان بگوازێتەوە و بژاردەی یەكەمیش رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیە.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، دەستنیشان كردنی رۆدری بەهۆی ئەوەیە كە كوالێتییەكی بەرزی هەیە و توانای سەركردایەتی كردنی هەیە، جگە لەوەش خاوەنی كاریزمایەكی گەورەیە لە یاریگادا و ئامادەن بڕە پارەیەكی زۆریش لە گواستنەوەیدا خەرج بكەن.
نوسیویەتی، بژاردەكانی تری بەردەوام یانە ئیسپانییەكە بریتین لە ماك ئەلیستەر كە ئەستەمە یانەی لیڤەرپوڵ بیفرۆشێت لەگەڵ نیكۆلۆ بارێلا كە لە ئینتەر دڵخۆشە و یەكێكە لە پایە گرنگەكانی ئەو یانەیە، وە هەروەها ئینزۆ فێرناندێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی چێڵسی.