نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی سانتۆس لە لایەن رۆژنامەكانەوە هێرشێكی توندی كراوەتە سەر و تۆمەتبار دەكرێت بە خۆدزینەوە لە یارییەكان لەو بەروارەی خوشكەكەی یادی لەدایكبوونیەتی.
ئەستێرە بەڕازیلییەكە، لە یاری رابردووی سانتۆس بە بیانووی پێكانەوە بەشداری نەكرد و لەسەر كورسی یەدەگ بوو، یانەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە ركابەرەكەی دۆڕا و لە نازناوی پاولیستا ماڵئاواییان كرد.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەدا، نەیمار لە هەمان ماوەی چەند ساڵێكی یەك لە دوای یەكدا لە یارییەكاندا ئامادەنەبووە، ئەمەش گومانی زۆری لەسەر ئامادەنەبوونی بە ئەنقەست بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی لەدایكبوونی خوشكەكەی دروستكردووە.
هەروەها چەندین سەرچاوەی دیكە بڵاویان كردووەتەوە، نەیمار لەو كاتەی لە بەرشەلۆنە بووە لە هەمان كاتدا داوای مۆڵەتی لە ئیدارەی یانەكەی كردووە بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی لەدایكبوونی ئەو خوشكەی.
هەروەها هێرشبەرە بەڕازیلییەكە لە یانەی پاریس سان جێرمانیش بە بیانووی پێكانەوە بەشداری یارییەكانی نەكردووە، یاخود پێش ئەو بەروارە كارتە زەردەكانی كەڵەكە كردووە تا سڕ بكرێت