تۆڕی فیچاجێس بڵاویكردووەتەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە پلانی ئەوەی داڕشتووە لە هاوینی ساڵی 2026دا دوو گرێبەستی گەورە لەپێناو بەهێزكردنی پێكهاتەی یانەكەی ئەنجامبدات.
تۆڕەكە ئاشكرایكردووە، سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ دیاریی دەكات تەنها لەپێناو گواستنەوەی دوو یاریزان كە ئەوانیش جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و ئەلیساندرۆ باستۆنی ئیتاڵین.
رونیشیكردووەتەوە، یەكەم كاری لاپۆرتا ئیمزاكردنی گرێبەست دەبێت لەگەڵ جولیان ئەلڤارێز تا بیكاتە دیاریی بۆ هاندەرانی یانەكەی بۆ ماوەی چەندین ساڵی داهاتوو كە بە دڵنیاییەوە نرخی گواستنەوەی 120 ملیۆن یۆرۆی پێویست دەبێت.
دووەم یاریزانیش كە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریكاری یانەی ئینتەر میلان دەبێت بەهۆی ئەوەی یەكێكە لە باشترینەكانی جیهان و نرخەكەشی 80 ملیۆن یۆرۆیە.
رونیشیكردووەتەوە، لاپۆرتا دەیەوێت بەو دوو گرێبەستە پاڵپشتی هەمووان بۆ مانەوەی لە سەرۆكایەتی یانەكەی مسۆگەر بكات جگە لەوەش دەستبەرداری چەند یاریزانێكی دەبێت لەپێناو گواستنەوەی ئەو دوو ئەستێرەیە.