لە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، هیلالی سعودی لە یاریگای خۆیدا میوانداری شورتەی عێراقی كرد.

لە تایمی یەكەم، یانەی خاوەن یاریگا باشتر بینران و لە خولەكەكانی 11 و 15 دوو گۆڵیان لەسەریەك لەلایەن یاریزانان ماركۆس لیۆناردۆ و میترۆڤیچەوە تۆماركرد.

لە تایمی دووەم، دووبارە هیلالییەكان كۆنترۆڵی یاریگایان كرد و لە خولەكی 47 خەلیفە ئەلدەوسەری گۆڵی دووەمی بۆ تۆماركردن، پاش ئەوەش لە گۆڵ كردن نەوەستان و دووجاری تریش لە خولەكەكانی 73 و پێنجی كاتی زیادكراوی تۆڕی گۆڵی یانە عێراقییەكەیان لەلایەن یاریزانان ناسڕ دەوسەری و كانۆوە هەژاند.

سەرەنجامیش یارییەكە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی هیلال كۆتایی پێهات و دووەم بردنەوەی لە پاڵەوانێتییەكە تۆماركرد، شورتەش لە دوو یاریدا خاوەنی تەنیا خاڵێكە.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا